Accessibility links

سەرۆکی تایوان ئامادەی خۆی پیشان دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چین


سەرۆکی تایوان تسای ئین وین
سەرۆکی تایوان تسای ئین وین

سەرۆکی تایوان تسای ئین وین وتی وڵاتەکەی ئارەزووی گفتوگۆکردن دەکات لەگەڵ چین بەڵام ناتوانێت بەو پێشنیارانە ڕازی ببێت کە لەژێر ناوی " یەک چین و دوو سیستمدا " دێن.

لە وتارێکیدا سەرۆکی تایوان وتی " دەمەوێت لێرە وشەکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و دیموکراسیەت و گفتوگۆکردن دووپات بکەمەوە. ئێمە ڕازی نابین بەوەی کاربەدەستانی پەکین بنەمای یەک چین و دوو سیستم بەکاربهێنن لەپێناو بەدەستهێنانی پێگەی تایوان و لەناوبردنی ئەم هەلومەرجەی ئێستا هەیە. ئێمە سوورین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان."

چین داوای سەروەری دەکات بەسەر هەریەک لە هۆنگ کۆنگ و تایواندا کە هەردووکیان حکومەتی خۆجێی بەڕێوەیان دەبات و دژ بە سیاسەتەکانی چینن، یەکێکیش لەو سیاسەتانە بنەمای " یەک چین " ە کە لەلایەن هەموو حیزبە گەورەکانی تایوانەوە ڕەت کراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG