کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات ده‌ڵێت شه‌ڕه‌ڤانانی گه‌وره‌ترێن کێڵگه‌ی گازی سوریایان له چنگ داعش له هه‌ریمی خۆرهه‌ڵاتی هاوسنووری عێراق ڕزگار کردووه.
ناسر حاج مه‌نسوور له هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات ده‌ڵێت کێڵگه‌ی گازی کۆنۆکۆ شه‌مه به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش هاتۆته ده‌ر دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێان له گه‌ڵ توندڕه‌وان کرد.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت شه‌ڕه‌ڤانانی هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات هێشتا ئه‌و کێلگه‌ی گازیان له هه‌ریمی ده‌یر ئه‌لزوور ئازاد نه‌کراوه، و ده‌ڵێت شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمه‌که له ئارادایه.
ئه‌و شه‌ڕه‌ڤانانه به که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له دیر ئه‌لزوور دا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن له ده‌مێکدا هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌و ناوچانه ده‌گرنه ده‌ست که له که‌ناری رۆژئاوای ڕووباره‌که دان و له ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هێرشه‌کانی ئاسمانی رووسیا هاوکاریان ده‌کات.