Accessibility links

ڕوسیا جەخت دەکاتەوە لەسەر کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە باشووری سوریا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ وتی پێویستە بەزووترین کات هەموو ئەو هێزانەی کە سوری نین لەسەر سنووری باشووری سوریا لەگەڵ ئیسڕائیلدا بکشێنەوە.

جێی ئاماژەیە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن خاکێکی زۆری باشووری ڕۆژئاوای سوریایان بەدەستەوەیە لەنزیک بەرزاییەکانی گۆلان، ئەمەش لەکاتێکدا سوپای سوریا و میلیشیا ئێرانیەکان ناوچەکانی نزیک ئەو سنوورەیان لەژێر دەستدایە.

ڕۆژی دووشەممە ڕوسیا وتی دەبێت تەنها سوپای سوریا بوونی هەبێت لەسەر سنووری باشووری سوریا لەگەڵ ئەردەن و ئیسڕائیلدا، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن هۆشیاریدا لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ پێشێلکارییەکان لە ئاگربەستەکەی ناوچەکەدا.

ئەم ئاگادارکردنەوەیەی ڕوسیاش لەکاتێکدایە کە هەواڵی کۆبوونەوەیەی سوپای سوریا هەیە بۆ هێرش کردنە سەر باشووری وڵاتەکە بەمەبەستی گرتنەوەی ناوچەکە کە لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە.

لەبەرامبەر ئەوەشدا، ئەمەریکا ئاماژەی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تونددا دژی ڕژێمی سوریا، ئەمەش لەکاتێکدا کە ئەگەر سوریا پێشێلکاری کرد لەو ڕێکەوتنەدا کە کراوە لە ناوچەکەدا بۆ زیادنەبوونی گرژییەکان.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG