Accessibility links

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: هەفتانە نزیکەی 800 هاوڵاتی سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە


بەرپرسێکی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هەفتانە نزیکەی 800 هاوڵاتی سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، بەڵام ڕەوشەکە گونجاو نیە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی کە خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە.

تورکیا نزیکەی 3.7 ملیۆن هاوڵاتی سوری وەرگرتووە کە زۆرترین دانیشتوانی پەنابەرانە لە جیهاندا، بەڵام خراپبوونی هەستی گشتی بەرامبەر پەنابەران حکومەتی ناچار کردووە پلان بۆ ڕەوانەکردنەوەیان دابنێت.

حکومەتەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت پلانیان هەیە خانوو بۆ 1 ملیۆن هاوڵاتی سوری دروست بکەن و لە باکووری ڕۆژئاوای سوریادا نیشتەجێیان بکەن.

بەڵام پلانەکە سەرنجی پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانی بەلای خۆیدا ڕانەکێشا و نوێنەری دەزگای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا دەڵێت ڕەوشەکەی ناو سوریا گونجاو نیە بۆ گەڕانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە.

فیلیپ لوکلێرک لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئیستانبوڵ بە ڕۆیتەرزی وت " ئاستی نادیاریی لە سوریا ئەوە نیە گونجاو بێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سوری خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە."

وتیشی نزیکەی 800 سوری کە زۆربەیان خێزانییان نیە هەفتانە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی باکووری سوریا، بەڵام زۆربەی سورییەکان دەڵێن لە تورکیا دەمێننەوە چونکە باری داراییان لە تورکیا باشترە وەک لە سوریا.

لوکلێرک وتی " بەشێوەیەکی سروشتی خەڵکەکە باوەڕی وایە داهاتووییان لە تورکیایە وەک ئەوەی لە سوریا بێت." وتیشی بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە سوریا زیاتر لە تێکچووندایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG