Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای مافی تەواوی منداڵەکانی پەنابەرانی سوریا دەکات


لیژنەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سوریا کرد مافی تەواوی منداڵانی پەنابەرانی سوریا بدات، ئاماژەشی بەوەدا هەزاران منداڵ ڕووبەڕووی کوشتن و ئەشکەنجەدان و دوورخستنەوە بوون لە باوانیان.

شارەزایانی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیان هەموو ئەو منداڵانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا دەژین و وەکو پەنابەر دەگەڕێنەوە، دەبێت بەڵگەنامەی فەڕمیان پێبدرێت و بەتەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خوێندن و کۆمەڵایەتیان پێبدرێت.

لیژنەکە ئاماژەشی بەوەدا زۆرێک لە خێزانەکان بەهۆی جەنگەوە نەیانتوانیوە ڕۆژی لەدایک بوونی منداڵەکان تۆمار بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سزای دارایی دراون بەهۆی ئەوەوە کە دواکەوتوون لە تۆمارکردن.

ئەندامێکی لیژنەکە بە ناوی خۆرخی کاردۆناوە وتی " لیژنەکە زۆر نیگەرانە سەبارەت بە ئەو منداڵانەی کە تۆمار نەکراون، بەتایبەتی پەنابەران یاخوود ئەو کەسانەی کە لە ناوچە گەمارۆدراوەکاندا دەژین و قورسە بیانگەیتێ."

بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی لیژنەکە یاسر کلزی وتی تۆمارکردنی لە دایکبووان کێشەیەکی گەورە بوو لە کاتی جەنگدا، بەڵام ئێستا بنکەیەکی یەکگرتووە بنیاد دەنرێت بۆ ناسنامەی مەدەنی.

لیژنەکە ئاماژەی بە کوژرانی هەزاران منداڵدا لە هێرشەکاندا.

وتی منداڵان ڕووبەڕوو کوشتن و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە و هەندێکیان بە نایاسایی کراون بە چەکدار یاخوود دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر. داواشی کرد لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG