به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی زیاتر له 30 گرووپی سه‌رهه‌ڵداوی سوریا، له نێویان دا ئیسلامیه‌کانی ناسراو، ده‌ست پێشخه‌ری بۆ وت‌ووێژیان به پێشه‌نگی رووسیا وه‌لا ناوه که بۆ مانگی داهاتوو له سوچی بۆ کۆتایی پێ هێنانی شه‌ڕ به‌ڕێوه‌بچێت.
رووسیا و ئێران، هه‌ر دووک هاوپه‌یمانی حکومه‌تی سوریا، هه‌ینی له گه‌ڵ سوریا ڕێککه‌وتن که "کۆنگره‌یه‌کی وتووێژی نیشتمانی" له شاری سوچی له 29 و 30 مانگی 1ی ساڵی نوێێ زاینی دا به‌ڕێوه‌بچێت.
حکومه‌تی سوریا ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ به‌شداربوون ده‌ربڕی به‌ڵام سه‌رهه‌ڵداوان پاشه‌کشه‌یان کرد.
سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له لێدوانێکی هاوبه‌شی دووشه‌مه‌دا گوتیان:
"ئێمه به ته‌واوی هه‌وڵی رووسیا بۆ به ئاکام نه‌گه‌یاندنی ڕێبازی ژێنێڤ وه‌لا ده‌نێین. داوا له هه‌موو هێزه‌کان ده‌که‌ین له دژی ئه‌م مه‌ترسیانه یه‌ک ڕێز بن."
ئه‌و لێدوانه هاوبه‌شه له لایه‌ن 40 گرووپ، له نێویان دا ئه‌شرار ئه‌لشام و گرووپه‌کان تر واژۆ کرا.
شه‌ری سوریا له خۆپێشاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی له 2011 سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام له ئه‌و کاته‌وه زلهێزانی جیهانی له ئه‌و شه‌ره‌دا، وه‌ک ڕووسیا ده‌ستیان خستۆته نیو شه‌ڕه‌که.
چه‌ندین هه‌وڵ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ ئه‌و شه‌ڕه سه‌رنه‌که‌وتووه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ڕه‌وتی وتووێژ به پشتیوانی ی‌و ئێن له ژێنێف ئاکامێکی ئه‌وتۆی به دواوه نه‌بووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێشتا پشتیوانی له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی نه‌کردووه، و نوینه‌ران له ئه‌م باره‌یه‌وه دیدی وه‌ک یه‌کیان نیه.
گرفتی سه‌ه‌کی بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێکی سیاسی په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د هه‌یه، که زۆربه‌ی ئوپوزسیۆن داوای ده‌که‌ن له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابچێت.