Accessibility links

ئۆپۆزسیۆن: کشانەوەی شاندی حکومەتی سوریا لە دانوستانەکانی جنێڤ بۆتە هۆی شەرمەزاری بۆ ڕوسیا


وتەبێژی شاندی ئۆپۆزسیۆن یەحیا عەریزی وتی بڕیارەکەی هەفتەی ڕابردووی شاندی سوریا بۆ کشانەوە لە دانوستانەکانی جنێڤ بۆتە هۆی ئەوەی شەرمەزاری بهێنێت بۆ ڕوسیا کە پشتیوانیکەرێکی سەرەکی حکومەتی سوریایە و دەیەوێت هەردوولا بەزووترین کات بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی ناو سوریا.

ڕۆژی هەینی شاندی حکومەتی سوریا دانوستانەکانی جنێڤیان بەجێ هێشت کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لێدەکات و لۆمەی داواکەی ئۆپۆزسیۆنیان کرد سەبارەت بەو مەرجەی کە هەیانە و دەڵێن نابێت بەشار ئەسەد هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە حکومەتە نوێیەکەدا دوای کۆتای هێنان بە جەنگەکە.

عەریزی لە جنێڤ وتی " پێم وانیە ئەوانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمەکە دەکەن ڕازی بن لەسەر ئەم هەڵوێستەی ڕژێم، ئەمە شەرمەزارییە بۆ ڕوسیا، ئێستا لە هەڵوێستی ڕوسیا تێدەگەین، ئەوان پەلەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک ."

هیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانی ڕوسیاوە نەدراوە سەبارەت بە کشانەوەی شاندی حکومەتی سوریا لە دانوستانەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG