Accessibility links

یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ به‌ تۆپ هێرش ده‌کەنە سه‌ر پێگه‌یه‌کی تورکیا له‌ سوریا


یەپه‌گه‌ دووشه‌مه به‌ تۆپ‌ هێرشیان بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌کی چاودێری تورکیا له‌ ئیدلیبی سوریا بردووه‌

له‌شکری تورکیا و هێزه‌کانی یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ڵ له‌ هه‌ریمی ئیدلیب ته‌قه‌یان له‌ یه‌کتر کرد جێگایه‌ک له‌شکری ئانکارا وه‌ک چاودیر نیشته‌جێن و ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ڕاپۆرت له‌ ڕووداوێکی ئه‌وتۆ له‌ ناوچه‌که‌ دایه‌ وه‌ک ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن.

دوای ئه‌و هێرشه‌ که‌ پاسگه‌یه‌کی چاودێری له‌ هه‌ریمی داره‌ت عیزه‌ کرده‌ ئامانج، له‌شکری تورکیا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ دووشه‌مه به‌ تۆپ‌ هێرشیان بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌کی چاودێری تورکیا له‌ ئیدلیبی سوریا کردووه‌، وه‌ک ئاژانسی په‌یامنێری ئانادۆلوو له‌ تورکیا ڕاپۆرتی کرد و گوتیشی که‌ هیچ زیانێکی گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.

له‌شکری تورکیا له‌ ئیدلیب نیشته‌جێ بووه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ ڕێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چوار ناوچه‌ گرژی که‌م بکه‌نه‌وه‌.

هه‌تا کاتی ناردنی سه‌ربازانی تورکیا له‌ نیوه‌ی مانگی ئوکتوبر، ئیدلیب زیاتر له‌ لایه‌ن حه‌یات ته‌حریر ئه‌لشام کۆنتڕۆل کراوه‌، وتا گرووپێک که‌ پێشتر هاوبه‌ندی ئه‌لقاعیده‌ له‌ سوریا بوو.

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ده‌مێکدا دێت که‌ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمر پوتن خۆ بۆ میوانداری سه‌رۆکانی ئێران و تورکیا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی لوتکه‌یی له‌ سه‌ر سوریا ئاماده‌ ده‌کات که‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ شاری سوچی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تورکیا پێشتر هه‌ره‌شه‌ی کرداری له‌شکری بۆ عه‌فرین کردوه‌، که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ کونتروڵ ده‌کرێت.

سه‌ربازانی تورکیا به‌رده‌وام له‌ هه‌ریمی حه‌له‌ب له‌ گه‌ڵ ی پ گ تووشی شه‌ڕ هاتوون، به‌ تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی هێرشی پاره‌که‌ی ئانکارا، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌که‌م ڕووداوه‌ که‌ له‌ ئیدلیب ڕاپۆرت ده‌کرێت.

XS
SM
MD
LG