Accessibility links

دەوری ١٠٠ کەس لە سوریا بۆ هۆی هێڕشێکی جێگای گومانی کیمیایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون


چارەسەری چەندین کەس لە نەخۆشخانە دوای هێرش بۆ سەر شارۆچکەی خالیدیە، ٢٤ی نوامبری ٢٠١٨

وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین جار تاوانیان خستۆتە سەر دمشق کە چەکەکانی کیمیایی بە کارهێناوە بەڵام سوریا بەردەوام حاشای لێکردووە.

میدیای سوریا و ڕێکخراوی چاودێری سوریا بنکە لە لەندەن دەڵێن ١٠٠ کەس بە هۆی گرفتی تەنگە نەفسی لە حەلەب ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

شاری حەلەب لە ژیر دەسەڵاتی حکومەت دایە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ٩٤ نەخۆش چارەسەرییان بۆکراون و ئەوانی دیکە هەر لە نەخۆشخانەن.

ئاژانسی هەواڵنێری سوریا، سانا، یەکشەمە گوتی دوای ئەوەی ملیتانەکان لە حەلەب بە موشەک هێڕشیان بۆ سەر ناوچەکان هێنا ١٠٧ کەس برینداربوون کە ڕەنگە مادەی کلۆرینیان لە گەڵ بێت. هەروەها روسیا لۆمەی خستە سەر سەرهەڵداوان کە هێڕشی موشەکی ئەوان ئەو مادەیەی لە گەڵ بێت.

یەکێک لە ئەو کەسانەی کەوتۆتە بەر هێرش جێگای گومانی کیمیایی کە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت
یەکێک لە ئەو کەسانەی کەوتۆتە بەر هێرش جێگای گومانی کیمیایی کە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت

بەڵام کاربەدەستانی سەرهەڵداوان ئەم تاوانەیان بەڕاست نەزانی. هاوبەندێکی سەرهەڵداوان یەکشەمە گوتی: "لە بەرەی ڕزگاری نیشتمانی ئیدعاکانی رژیم بەڕاست نازانین کە شۆڕشگێران بە هیچ موشەکێک هێرشیان نەکردوە بە تایبەتی بە ئەو موشەکانەی کە گازی کلۆرینیان لە گەڵ بێت."

ڕێکخراوی چاودێری گوتی هاوپەیمانی سوریا "وێدەچێت" ئەو هێرشانەی ئاسمانی ئەنجام دابێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە جیدی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن کرد کە هەڵوێست بەرامبەر بە هەرکەسێک بگرێت کە ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت. ئەو وەزارەتە لە لێدوانێکدا دەڵیت کە حکومەتی سوریا "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە دەستبەجی و بە توندی ئەو هێرشەی تێرۆریستی مەحکوم بکات."

زاهیر بەتعەل بەرپرسی سەندیکای دوکتورانی حەلەب بە ڕوێتێرزی گوت، "ئێمە جۆری گازەکان نازانین، بەڵام گومانمان لە گازی کلۆرین هەیە و بە هۆی نیشانەکان نەخۆشەکانمان لە سەر ئەو بنچینەیە دەرمان کردوون."

بێجگە لە نیشانەکانی تەنگەنەفەستی، نەخۆشەکان توشی چاو هەڵمسان و چاو سوربوون و لە هۆش چوون بوونە.

XS
SM
MD
LG