Accessibility links

لە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی بۆ سەر شاری دۆوما لانی کەم ٤٠ مەدەنی کوژراون


هێزەکانی لەشکری سوریا لە هێرشیان بۆ سەر لەشکری ئیسلام بەردەوامن

میدیای فەرمی سوریا و چالاکوانە ئۆپۆزسیۆنەکانیش دەڵێن کە هێزەکانی حکومەت هێرشەکانیان زیادکردووە بەرەو دوایەمین شوێنگەکانی سەرهەڵداوان لە غوتەی رۆژژهەڵات توندتر کردوە کە دەکەوێتە نزیکی دیمەشقی پایتەختەوە. هەروەها سەدان هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە کە بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی توندوتژی و ژمارەی قوربانییەکان.

لە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی بۆ سەر شاری دۆوما لانی کەم ٤٠ کەس کوژراون، وەک بەڕێوبەری ڕێکخراوی چاودێری بە سەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ، ڕامی عەبدلڕه‌حمان ڕایگەیاند.

سەرچاوەیەکی پزشکی لە نێو شارەکە بە ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت کە دۆخی نەخۆشخانەی شار لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە و ئەو تەرمانەی کە بۆ نەخۆشخانەکە هێنراون ناناسرێنەوە.

لەشکری ئیسلام، کە شاری دۆومایان بە دەستەوەیە دەڵێت چەکدارەکانیان هەر لەڕۆژی هەینییەوە کە هێرشەکان دەستیان پێکردووە بەڕەنگاری سەرجەم هێرشەکانی حکومەت بونەتەوە و دەڵێن کە 17 سەربازی سوریشیان کوشتووە.

تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا دەڵیت کە لەشکری ئیسلام بە هاوەن بۆمبارانی گەڕەکەکانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختیان کردووە؛ لەدەرئەنجامدا 6 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و پتر لە 30 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG