Accessibility links

هێزەکانی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا بەرەو شارێکی سەرەکی لە ئیدلب پێشڕەوی دەکەن


هێزەکانی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا لەمیانەی پێشڕەوییەکانیاندا بەرەو شاری مەعرە نەعمان گەمارۆی خاڵێکی چاودێری هێزەکانی تورکیایاندا لەچوارچێوەی هێرشەکەیان بۆ سەر کۆتا شوێنی سەرەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا.

بەپێی سەرچاوەکان خاڵە چاودێرییە سەربازییەکانی تورکیا لەنزیک گوندی سەڕمان و ڕێگای خێرای سەرەکی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و درێژ دەبێتەوە بۆ شاری حەلەب و دیمەشقی پایتەخت لە ئێستادا لەژێر گەمارۆی هێزەکانی سوریادان.

تورکیا دوانزە خاڵی چاودێری لە ئیدلب هەیە بەپێێ ئەو ڕێکەوتنەی لە ساڵی 2017 دا لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا واژۆی کرد. لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمەڵێک هێرش لەو شوێنانە ڕوویانداوە و تورکیای ناچار کردووە وەڵام بداتەوە، بەڵام فشارەکانی ڕوسیا بۆ سەر دیمەشق وایکرد هێزەکانی سوریا هێرشەکانیان بۆ سەر خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا ڕابگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG