Accessibility links

شەڕ بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش لە هەریمی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات هەروا بەردەوامە


مستەفا باڵی بە ڕۆیتێرزی گوت، "هێرش و پێکدادانەکان زۆر توندن چونکە داعش بەرگری لە دواین سەنگەری خۆیان دەکەن."

هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات شەمە دەستیان بە هێرشێک کردووە بۆ ئەوەی دواین پاشماوەکانی داعش لە خۆرهەڵات و باکوری سوریا پاک بکەنەوە.

ئەو شوێنەی داعشەکانی تێدا ماونەوە لە نزیک سنوری عێراقە و دوو گوند دەگریتەوە. شەرەڤانانی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات تا ئیستا ٤١ سەنگەری داعشیان گرتبوو کە ڕۆژی یەکشەمە لە لایەن داعش هیرشیان کرایە سەر و هێرشەکەیان بەرپەرچ درایەوە، وەک مسەفا باڵی، سەرۆکی ئافیسی میدیای هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات بە ڕۆیتێرزی گوت.

هەروەها گوتی، "هێرش و پێکدادانەکان زۆر توندن چونکە داعش بەرگری لە دواین سەنگەری خۆیان دەکەن."

سەرۆک ترامپ، کە پلانی هەیە هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنێتەوە، چوارشەمە گوتی چاوەڕوانی دەکات زوویەکی ئەم حەوتوە بە فەرمی ڕاگەیەنن کە هێزەکانی هاوپەیمان هەموو ئەو هەریمەیان گرتۆتەوە کە پێشتر لە دەستی داعشدابوون.

باڵی گوتی مەزەندە دەکرێت ٤٠٠ بۆ ٦٠٠ جیهادی لە ئەو دوو گوندە بن کە شەرکەرانی بیانی و کەسانی توندڕەوی تریان لە گەڵن.

ئەو گوتی لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەوری ٢٠،٠٠٠ مەدەنی ئەو شوێنەی داعشی لێیە چۆلیان کردووە.

بالی هەروەها گوتی، "ئەگەر لە ماوەیەکی کەم بتوانین ئەو خەڵکەی ماوە جیایان بکەنەوە، پێمان وایە لە ئەم ڕۆژانەی داهاتوو کۆتایی داعش لە ئەو ناوچەیە لە باری لەشكری دەبینین."

کاربەدەستی بالای هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات شەمە بە ڕۆیتێرزی گوت کە هێوادارن هەتا کۆتایی مانگی ٢ ناوچەکە لە داعش ڕزگار بکەن، بەڵام گوتیشی کە داعش دوای ئەو شەڕەش هەروا هەڕەشەیەکی 'گەورە و جیدی' لە باری ئاسایش دەبێت.

ژێنراڵێکی باڵی ئەمەریکا حەوتووی ڕابردوو گوتی دەوڵەتی ئیسلامی دوای کێشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا هەروا وەک هەڕەشەیەک دەمێنێتەوە هەر وەک ئێستا ڕێبەر، شەرکەر و پشتیوان و سەرچاوەی هەن.

XS
SM
MD
LG