Accessibility links

ژمارەیەک لە هیزەکانی سوریای دێمۆکرات لە شەری داعش دا کوژراون


SDF
SDF

هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات، کە زۆرینەی لە شەڕەڤانانی کورد پێک دێت هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا و لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانەکەیە.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز لە بەیروت ١٤ شەڕەڤانی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات لە شەڕ لە گەڵ ملیتانەکانی داعش لە خۆرهەڵاتی رووباری فوڕات کوژران، وەک گوتەبێژەکەی ئێوارەی شەمە ڕایگەیاند.

کینۆ جبرەیل لە لێدوانێکدا گوتی، "تێرۆریستانی داعش بە کەڵکوەرگرتن لە دۆخی خراپی کەش و هەوا درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن."

لە ئەو هێرشەدا هەروەها چەندین شەڕەوانی دیکەی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات بریندار بوون کە شەڕەکە هەینی دەستی پێکرد و تا ئێوارەی شەمە هەر بەردەوام بوو، وەک لێدوانەکە گوتی. هەروەها لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هێزەکانی هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا لە هێرشی داعش پشتیوانیان لە هیزەکانی سوریای دێمۆکرات کرد و ژمارەیەکی قورسیان لە چەکدارانی داعش کوشت.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هێزەکانی سوریای دێمۆکرات یارمەتی کردوە چەکدارانی داعش نزیکەی لە هەموو ئەو شار و شارۆچکانە وەدەرنێن کە لە سوریا لە ژێردەستیان دابوو.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕاپۆرتی کرد کە ٦٨ شەرەوانی هیزەکانی سوریای دێموکرات لە شەڕ لە گەڵ داعش دا کوژراون کە ئەفسەرێکی پایە بڵند لە نێویان دایە. لە ئەو شەڕەدا، زیاتر لە ١٠٠ شەڕەوانی دیکە بریندارن.

XS
SM
MD
LG