Accessibility links

مستەفا باڵی : هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات هێرشیان بۆ سەر داعش توندتر کردووە


کۆلۆنێل شان ڕایان، گوتەبێژی هاوبەندییەکە، گوتی کە هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات پێشکەوتنی باشیان بە دەست هێناوە.

کاربەدەستێکی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات یەکشەمە بە ئاژانسی رۆیتێرزی گوت کە چەکدارانی داعش لە دواین کاتەکانی مانەوەیانن واتا لە ئەو شوێنانەی نزیک سنووری عێراق کە هێشتا دەسەڵاتیان بە سەردا هەیە هێرشیان بۆ سەر دەبەن.

شکستی ئەو جیهادییانە لە ئەو شوێنە وادەکات بەشی کەناری خۆرهەلاتی رووباری فورات لە دەستیان بچێتە دەر.

گوتەبێژێکی هاوپەیمانی بە پێشەنگی ئەمەریکا گوتی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات "خەریکی پێشکەوتنی بەرچاون، بەڵام شەڕ هەروا بەردەوامە.

موستەفا بالی، بەرپرسی ئافیسی میدیای هیزەکانی سوریا دێمۆکڕات گوتی ئەو هێزانە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانیان خێراتر کردووە و چەندین ناوچەیان لە نێوان شوێنی داعش و سنوری عێراقیان گرتوون.

ئەو گوتی: "ئەو ملیتانانە لە دواین کاتەکانی خۆیان دان و بۆیان دەردەکەوێت ئەو شەڕە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەوانە."

لە وەتا سەرۆک تڕامپ ڕایگەیاند سەربازانیان لە سوریا دەکشێننەوە، کاربەدەستانی ئەمەریکا پەیامی جۆراوجۆریان داوە. هەینی، هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا گوتی دەستی بە کشانەوەی سەربازان کردوە، بەڵام پاشان کاربەدەستان گوتیان نەک سەربازان بەڵکوو تەنیاخەریکی گوازتنەوەی کەرەسە و دەزگاکانی لەشکری بوونە.

کۆلۆنێل شان ڕایان، گوتەبێژی هاوبەندییەکە، گوتی: "هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات پێشکەوتنی باشیان دەست هێناوە و هەروا درێژە بە ئازادکردنی ئەو هەریمانە دەدەن کە سەردەمێک لە دەست داعش دابوون، بەڵام شەڕەکە هەروا درێژەی هەیە."

هەروەها جەختی کرد، "شکستدانی کۆتایی داعش هێشتا مەبەستە و ئەوان هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر سەقامگیری درێژخایەن لە ئەو هەریمەدان، هەر بۆیە داعش هێشتا تەواو نەبووە."

لە دەمێکدا تورکیا مەبەستێتی هێزەکانی کورد بکاتە ئامانج، بەڵام رووسیا و سوریا ئەوە وەک هەلێک بۆ وەدستهێنانی هەریمی بەرفرەوانتر دەبینن.

باڵی گوتی خەڵکی باکوری سوریا و هاوبەندییەکە دەبێت "دوای لەناوبردنی داعش سەبارەت بە پلانێک بدوێن، و ڕیگایەک بگرنە بەر کە پێشی خۆ ڕێکخستنەوەی داعش بگرێت و نەهێڵن جارێکی دیکە بۆ هەریمەکە بگەڕێتەوە."

XS
SM
MD
LG