ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەڵیت لەشکری سوریا کاریگەرانە دوو شاری دیکەی لە غوتەی خۆرهەڵات گرتوتەوە و لە دەمێکدا پێشڕەوی دەکات لە گەڵ ناوچەکانی تر پێکەوە دەیانخاتەوە سەر یەک، وەک ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی کرد.
تەلەڤزیۆنی سوریا پێشتر ڕاپۆرتی کرد کە کردارەکانی لەشکری لە بەشی ناوەندی غوتەی خۆرهەڵات دا توندتر بووە.
هەم ڕێکخراوی چاودێری و هەم میدیای لەشکری کە حیزب ئەڵا بەڕێوەی دەبات و هاوپەیمانی ئەسەدە گوتی لەشکری سوریا شاری مەزرەبای گرت و بۆ مووچەکانی دەورووبەر پێشڕەوی دەکات.
جەیش ئەل ئیسلام و فەیلەقی ئەلڕەحمان، دوو گرووپی سەرەکی سەرهەڵداو لە غوتەی خۆرهەڵات، نەکرا بۆ پشتڕاستکردن پەیوەندیان لە گەڵ بگرترێت.
هێرسی سی حەوتوو بۆ سەر شوێنی بە هێزی سەرهەڵداوان لە نزیک دمشق وای کردوە نیوەی ناوچەکە بگرنەوە و ٩٧٦ کەسیش کوژراوان وەک ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بنکە لە بەریتانیا ڕاپۆرتی کرد.