"سوپای توركیا له عه‌فرین چه‌ندین تاوانی جینۆسایدی ئه‌نجامداوه،هه‌روه‌ها له گوندێكی نزیك عه‌فرینیش چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه"ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانی شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند"سوپای توركیا توانیویانه بچنه ناو شاری عه‌فرینه‌وه و داگیری بكه‌ن."ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ هێزه‌كوردییه‌كان ڕوبه‌ڕووی سوپای توركیا بونوه و به‌رگرییان كرد له‌شاره‌كه‌یان."
شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ده‌ڵێت"دۆخی عه‌فرین به‌جۆرێك خراپ بوو هاوڵاتیانی سڤیل شه‌هید ده‌كران و هێرشی توند ده‌كرایه سه‌ر عه‌فرین به‌تایبه‌ت به‌فڕۆكه و چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرین خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل له‌ناو شاری عه‌فرین شه‌هیدكران بۆیه یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌پێناو پاراستنی ژیان و گیانی خه‌ڵك بڕیاریاندا بكشێنه‌وه."
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده وتیشی"توركیا تاوانی چینۆسایدی له عه‌فریندا ئه‌نجامدا،جگه له وێرانكردنی شار و گونده‌كان و گرتنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌و و بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی،له گوندێكی نزیك عه‌فرین توركیا چه‌كی كیمیای دژی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌كارهێنا."
وتیشی"ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئامانجی توركیا قڕكردنی گه‌لی كورد بوو له‌عه‌فرین ئێستا هه‌موو هاوڵاتیانی عه‌فرین شاره‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه و توركیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی تر بێنێت له‌شوێنیان نیشته‌جێ بكات."
مانگی ڕابردوو هێزه‌كوردییه‌كان ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌نجامدا و چه‌ند هێزێكی سوپای سوریا به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه چونه ناو شاره‌كه،له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سوریاوه له‌سه‌ر داگیركردنی عه‌فرین،شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ڕه‌خنه له‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سوریا ده‌گرێت كه هه‌ڵوێستی جدی نه‌بووه له‌سه‌ر داگیركردنی خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه لوهباهیهوه وتی"پاراستنی عه‌فرین و وڵات ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی سوریا بوو ڕاسته سوریا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی نارده عه‌فرین."
وتیشی"بابه‌تی ڕێكه‌وتنی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ سوپای سوریا په‌یوه‌ندی هه‌بوو به هاتنی سوپای وڵاتێكی تر بۆ داگیركردنی خاكی سوریا كه پاراستنه‌كه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی حكومه‌تی سوریایه،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نه‌بوو یا وه‌ك پێویست نه‌بوو،ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕێكهوتنهبوو كه ڕوسیا له‌گه‌ڵ توركیا كردبووی،به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی هاتبوون تا دوا كات به‌رگرییان كرد و له‌ناو سوپای سوریادا كوژراو و برینداری هه‌بوو كه له‌عه‌فرین دژی توركیا شه‌ڕیان كرد."
"پاراستنی عه‌فرین و ڵات ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی سوریا بوو ڕاسته سوریا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی نارده سوریا،بابه‌تی ڕێكه‌وتنی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ سوپای سوریا په‌یوه‌ندی هه‌بوو به هاتنی سوپای وڵاتێكی تر بۆ داگیركردنی خاكی سوریا كه پاراستنه‌كه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی حكومه‌تی سوریایه،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نه‌بوو یا وه‌ك پێویست نه‌بوو هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی سوری، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕێكهوتنهبوو كه ڕوسیا له‌گه‌ڵ توركیا كردبووی،به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی هاتبوون تا دوا كات به‌رگرییان كرد و له‌ناو سوپای سوریادا شه‌هید و بریندارێكی زۆر هه‌بوو كه له‌عه‌فرین دژی توركیا شه‌ڕیان كرد."شاهۆز حه‌سه‌ن هوسهرۆكی په‌یه‌ده وای وت"
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی عه‌فرینی داگیركرد هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی داعش بوو چونكه كاتێك هێرشیان ده‌كرده سه‌رخه‌ڵك و خه‌ڵكیان ده‌كوشت و تاڵانیان ده‌كرد له‌ژێر ناوی كافربونی كورد ده‌یانكرد."
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی یه‌په‌گه له‌دوای داگیركردنی عه‌فرن شاهۆز حه‌سه‌ن وتی"خه‌بات نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بن به‌شێوازی تر كه ئه‌گه‌ری زۆره له‌خه‌باتی پارتیزانی به‌رده‌وام بن، هه‌ر له‌دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ناو عه‌فریندا له‌چالاكیه‌كی پارتیزاندا چل سه‌ربازی توركیا كوژران،هه‌تا عه‌فرین ڕزگاری نه‌بێت یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بێت لهڕوبهڕووبونهوه و به‌رخۆدان."
ماوه‌یه‌كه شاهۆز حه‌سه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقه،سه‌باره‌ت به‌هۆكاری مانه‌وه‌ی له‌كوردستان به‌تایبه‌ت له‌كاتی كه‌وتنی عه‌فریندا شاهۆز حه‌سه‌ن وتی"من لێره له‌خه‌باتی دیبلۆماسی و سیاسی به‌رده‌وامم هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڤاڵانم له عفرین به‌خه‌باتی به‌رخۆدان به‌رده‌وامن. "