ماوەی سێ هەفتەیە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و لە شەوی پـێنجشەممەی ڕابردووشەوە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا دەسـتیانکردووەتەوە بە بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی ئەو هەرێمە کوردیـیە نیمچە گەمارۆدراوە.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند 160 کەسی سیڤیل بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، لە نێویاندا 26 منداڵ و 17 ژن هەن، هەروەها 360 کەسی دیکە برینداربوون.
به‌ڵام بۆچی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی خۆڕاگری کۆبانی، خۆپیشاندانێکی به‌رچاو بۆ پشتگری له خۆڕاگری عه‌فرین نابینرێت. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و هاوسۆزیه بۆ عه‌فرین واکه چاوه‌ڕوان ده‌کرا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له چوار پارچه‌ی کوردستان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندرانیش ببینرێت، بوونی نیه یان هۆکاری تر هه‌یه بۆ کزبوونی خۆپیشاندانه‌کان.
چه‌ند ڕاده‌ی سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێران و تورکیا و هه‌روه‌ها کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له که‌متر ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ پشتگری له خۆڕاگری عه‌فرین کاریگه‌ر بوه و چه‌ند ئه‌مه ده‌گەڕێته‌وه بۆ ئاستی هاوخه‌می و چالاکی حیزبه‌کانی کوردستانی له‌م پیوه‌ندیه‌دا.
ئه‌وەش له کاتێکدا، ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک گەنجی سلیمانی که ده‌یانویست لە ڕێی چوونە ناو شاری هەولێرەوە بگەنە عەفرین، پارتی دیمۆکڕاتی کوردستانیان تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری ئەکات لەوەی خەڵک بگەنە عەفرین. لەبەرامبەردا عەتا شێخ حەسەن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەرکەسێک دەیەوێت بچێتە عەفرین بۆ بەشداری لە بەرگری خەڵکی ئەوێ، ئەوان ئامادەن هاوکاریان بن و ئۆتۆمبێلیشیان بۆ بگرن.
له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕیز عه‌بدۆڵڵا حیجاب، لێکۆڵه‌ری سیاسی له نۆروێژ، له‌م باره‌یه‌وه وتووێژمان کردوه.