ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دانشتوان و كرێكارانی گه‌یاندنی هاوكاری و ڕێكخروای چاودێری سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند،فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا و ڕوسیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چڕی هاوڵاتیانیان له(جیب)ده‌وروبه‌ری نزیك له(دیمه‌شق)بۆردومان كردووه كه بۆته هۆی كوشتنی لانی كه‌م(٢٧)كه‌س،برینداربوونی ده‌یان كه‌س."
كرێكارانی به‌رگری شارستانی گۆتیان"لانی كه‌م(١٧)كه‌س له شارۆچكه‌ی(حموریه)له بۆردومانێكدا به‌سه‌ر بازاڕ و ناوچه‌یه‌كی دانیشتوانی نزیكدا كوژراون له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی(٢٤)سه‌عاتی ڕابردوودا ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌وته،گونده‌كای چڕ و پڕ به‌دانیشتوان(٣٠)جار بۆردومان كراون."
كرێكارانی به‌رگری شارستانی ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند"چوار كه‌سی تر كوژراون له‌شاری(عه‌ربین)هه‌روه‌ك كوژراو و برینداری دیكه له‌شوێنه‌كانی دیكه به‌هۆی بۆردومانه‌وه هه‌یه."
ڕێكخراوی چاودێری سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،كه‌چاودێری ناكۆكیه‌كان ده‌كات،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو(یه‌كشه‌ممه) زۆرتره به‌به‌راورد به(٢٠)ڕۆژی ده‌سپێكردنی هێرشه‌كان،هه‌روه‌ها گوتیشیان"نزیكه‌ی(٢٠٠)هاوڵاتی سڤیل كه‌زۆرترینیان منداڵ و ژنن كوژراون به‌هۆی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا."
حكومه‌تی سوریا له‌م مانگانه‌ی دوایدا گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر دانشتوان و كرێكارانی گه‌یاندنی هاوكاری چڕتركردۆته‌وه،به‌مه‌به‌ستی سیاسه‌تی برسیكردن كه وه‌ك چه‌كێك له‌شه‌ڕدا دژ به‌وناوچانه به‌كارده‌هێنێت.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕایگه‌یاند"نزیكه‌ی(٤٠٠)هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان ڕوبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره ده‌بنه‌وه به‌هۆی ڕێگه‌گرتن له‌گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان،هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له‌و سه‌دان هاوڵاتیه‌ی پێویستیان به‌گه‌یاندنی هاوكاری و چاره‌سه‌ری پزیشكی خێرایه."
سه‌رچاوه(ڕۆیته‌رز)