سه‌رهه‌ڵداوانی سووریا ده‌ڵێن ڕێکه‌وتنێکی نوێ بۆ چۆڵ کردنی ئه‌و شوێنانه‌ی ئێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌واندایه وه‌ده‌ست هاتوه. ئه‌م ڕێکه‌وتنه یه‌ک ڕۆژ دوای پووچه‌ڵ بونه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی پێشوو دێته ئاراوه.
بڕیار وابوو سه‌رهه‌ڵداوان و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شاری حه‌ڵه‌ب سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ۱۴‌ی مانگ ئه‌م شاره جێ بهیلین به‌ڵام ئاگربه‌سته‌که خرایه ژێر پێ و شه‌ر نێوان دوو لایه‌نه‌که ده‌ستی پێکرده‌وه.
ئێستا ده‌کوترێت له چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا، واته له ده‌مه‌و به‌یانی پێنجشه‌ممه‌دا، ئه‌م گه‌ره‌کانه چۆڵ ده‌کرێت. جێگای ئاماژه‌یه که ڕووسیا که له وه‌ده‌ست که‌وتنی ڕێکه‌وتنی پێشوو ڕۆڵی گێڕابوو ئێشتا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هه‌ڵویستی نه‌گرتوه.
له‌هه‌مان کاتدا، چه‌ند کاتژمێر له‌مه‌و پێش، کۆمیساریای باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که بۆردمانی دوایین گه‌ره‌که‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب، جه‌نایه‌تی جه‌نگی له ئه‌ژمار بێت. به پێی وته‌کانی ئه‌م کۆمیساریا، هێرشه ئاسمانیه‌کانی حکوومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانانی به‌و گه‌ره‌کانه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر په‌نایان بۆ بردوه به ئێحتماڵێکی زۆر ژێرپێنانی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه.
زێد ره‌عد حوسێن ده‌ڵێت که حکوومه‌تی سووریا به ڕوونی به‌رپرسیاره بۆ ئه‌رخایه‌ن بوون له پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی. ده‌کوترێت ئێشتا نزیک به ۵۰ هه‌زار هاووڵاتی سووری مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب ده‌ژین و گیانیان له مه‌ترسیدایه.