ڕێکخراوه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی سوریا که بنکەی له بریتاینا ده‌بێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپۆرتی کرد که له ده‌ره‌نجامیهێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ی سوپای سوریا به ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌ڵه‌ب لانی که‌م ۲۱ هاووڵاتی سوری و له‌وانه ۵ منداڵ کوژراون.
ڕێکخراوه‌ی ناسراو به "پزشکانی سه‌ربه‌خۆ" که پێک هاتوه له هه‌ندێک له پزشکانی چالاک له ناوخۆی سوریاش ئه‌م هه‌واڵه پشت راست ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌ینێت نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان بوه‌ته ئامانجی بۆردمانی سوپای سوریا و خه‌سارێکی زۆریشی دیوه.
ڕۆژهەڵاتی حه‌له‌ب له کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی دژی به‌شاره و ماوه‌یەکی زۆره به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوریا و جار جار ڕووسیا بۆردمان ده‌کرێت.
جێگای ئاماژه‌یه بۆردمانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له دوێنی سێشه‌ممه و دوای ڕاوه ستانێکی سێ حه‌وته‌ی ده‌ستی پێکردوه. له‌هه‌مان کاتدا ڕوسیا ڕایگەیاندوه که له‌گه‌ڵ دەستپێکی بۆردمانی دووباره‌ی حه‌ڵه‌ب، ئۆپراسیونێکی به‌ربڵاویشی دژی سه‌رهه‌ڵداوان له ناوچه ڕۆژئاواییه‌کانی سوریا ده‌ست پێکردوه. ده‌کوترێت که له‌م ئۆپراسیونه‌دا بۆ یه‌که‌م جار له تاقه ناوی فروکه هه‌ڵگری ڕووسیاش که‌ڵک وه‌رگیراوه.
ئێلیزابێت ترودو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ئەمڕو هێرشه ئاسمانیه‌کانی سوریای شه‌رمه‌زار کرد و ئاماژە شی به‌وه دا که ڕووسیاش دیسان و بۆ جارێکی تر لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتێک "ده‌کات که به شیوه‌یەکی نامرۆڤی دژی خه‌لکی خۆی شه‌ڕ ده‌کات."