سه‌رۆک ئوباما به توندی وه‌ک خۆی ده‌لێت، "هێرشه‌کانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ئاسمانی سوریا و رووسیا "بو سه‌ر مه‌ده‌نێکان له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب مه‌حکوم ده‌کات.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ئۆباما پێنج شه‌مه به ته‌له‌فۆن له گه‌ل سه‌رۆکی حکومه‌تی ئالمان ئانگیلا مێرکر قسه‌ی کرد. هه‌ر دووک لا رایان وابوو که رووسی و رژیمی ئه‌سه‌د، به‌رپرسایه‌تی تایبه‌تیان بۆ راگرتنی شه‌ڕ هه‌روه‌ها ڕێگادان به چوونی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌نه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری زووتر گوتی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر لێواری راگرتنی وتووێژه‌کانی دیپلۆماتی له گه‌ڵ رووسیا یه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ولاته دریژه به بومبارانی سه‌رهه‌لداوان له خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب ده‌دات.
گرووپی چاودێری رۆژی هه‌ینی گوتی هێرشه‌کانی ئاسمانی رووسی له سه‌رانسه‌ری وڵات له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا زیاتر له 9 هه‌زار که‌سیان کوشتوه که مهدهنێکانیش ده‌گرنه‌وه. ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ گوتی مه‌ده‌نی زیاتر به هۆی هێرشه‌کانی ئاسمانی بریندار بوونه.
له حه‌له‌ب ، سه‌دان هه‌زار مه‌ده‌نی له شاره‌که‌دا گیریان خواردوه. نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه منداڵن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی مانای نابێت دریژه به وتوویژ بده‌ن و مه‌سه‌له‌که به جیدی بگرین دوای ئه‌وه‌ی رووسیه‌کان سوزیان دا دریژه به هیرشه‌کانی ئاسمانی بده‌ن.
ئه‌و گوتی یه‌کێک له ئه‌و کاتانه‌یه که ده‌بێت ریگاکانی تر بۆ ماوه‌یه‌ک بگرینه به‌ر و کوتیشی له راده‌به‌ده‌ر نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به داهاتووی خه‌لکی سوریا هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه به په‌یامنیرانی گوت که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیستا له نێو خۆی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا دا له ڕاوێژدان و هه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش هه‌روه‌تر.
ئه‌مه‌ریکا گوشار بۆ سوریا دێنێت که گوشار بخاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د که ڕێز له ته‌قه‌وه‌ستاندن بگرێت و ریگا به کاروانه‌کانی فریاگوزاری ی‌و ئین له حه‌ڵه‌ب بدات.