Accessibility links

ڕوانگه‌: شه‌ڕی رزگارکردنی ڕه‌ققه‌ و به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا له‌ سه‌ر ڕۆژئاوا

  • شاهێد عەلەوی

YPG

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات دەڵێن ئەوان هێزی پشتیوانی نوێیان پێ گەیشتووە بۆ زیادکردنی هەوڵەکانیان لە کاتێکدا بەردەوامن لەسەر فشارەکانیان بۆ سەر ملیتانەکانی داعش لە ڕەققە.

ڕۆژی یەکشەممە ئۆفیسی میدیایی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند نزیکەی هەزار شەڕڤان بەشدارییان کردووە لە بەرەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش لە ڕەققە، پایتەختی دیفاکتۆی ئەو گروپە تونڕەوە.

هەڵمەتی ئازادکردنی ڕەققە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا، لە شەشی مانگی شەش دەستیپێکرد. داعش بەرگرییەکی سەخت دەکات لەوێ، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندین لاوە پێشڕەوییەکی بەرچاوایان کردووە و چەند گەڕەکێکیان ئازاد کردووە. پێشوەچوونەکانی ئەو هێزەی بەڕێبەرایەتی کوردەکان نزیکتریان دەکاتەوە لە ناوجەرگەی ڕەققە.

تورکیا ئێستاکه‌ تێشکی خستوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌فرین و گرژی و ئاڵۆزیه‌کان له‌و سنوره‌دا له‌ نێوان تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا و یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌.

ئایا تورکیا ده‌یه‌وێ توڵه‌ی خۆێ له‌ ڕه‌قه‌ بکاته‌وه‌؟ فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت ئەو هێزە لەشکریـیەی تورکیا لە نزیک عەفرین کۆی کردووەتەوە لە ئاستی ڕاگەیاندنی شەڕەدایە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوو شەڕ و پـێکدادانی ڕاستەقینە ڕووبدەن. جەختی لەوەش کرد هێزەکانیان لە بەرامبەر هەر هێرشێـکی تورکیا دەستە وەستان نابن.

جێی ئاماژەیە لەشکری تورکیا جارێکی دیکە بە دەیان تۆپ و موشەک بە قورسی گوندەکانی عەفرینی بۆردومانکرد لە ناوچەکانی شەرا و شێرەوا و هەرێمی شەهبا و لە ئاکامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون.

له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا بۆ باس له‌سه‌ر شه‌ڕی ئازاد کردنی ڕەققە و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین میوانداری به‌ڕێزان دوکتور که‌مال سیدو، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر هه‌ڕه‌شه و کاکه عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG