سوریا لە وەڵامدانەوەیدا بۆ سزاکانی ئەمەریکا بەسەر وڵاتەکەدا وتی سزاکان پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە دەڵێت سوریا بەرهەڵستی سزا نوێیەکان دەکات کە 39 کەس و دەزگایی سوری گرتۆتەوە، لەوانەش بەشار ئەسەد و تەواوی خێزانەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بەسەر سوریادا 39 کەس و دەزگا دەگرێتەوە، لەوانەش سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری و تەواوی خێزانەکەی، هەروەها دەزگا ڕوسی و ئێرانییەکانیش دەگرێتەوە بەوانەشەوە کە لە بواری نەوت و گازی سوریادا کاردەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز