Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت ئاگادارکردنەوەکەی ئەمەریکا بۆ سوریا سەبارەت بە چەکی کیمیایی جێی قبوڵ نیە


ڕوسیا سەرکۆنەی ئاگادارکردنەوەکەی ئەمەریکای کرد بۆ سوریا و وتی ئەو ئاگادارکردنەوە و هەڕەشانە جێی قبوڵ نیە

کۆشکی سپی لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند ئەو ئامادەکارییانەی کە دەکرێن لە سوریا لە هەمان ئەو ئامادەکارییانە دەچن کە پێش هێرشە کیمیاییەکەی چواری مانگی چواردا ئەنجامدران کە بووە هۆی کوژرانی دەیان خەڵکی مەدەنی و وای لە سەرۆک ترامپ کرد بڕیاربدات لەسەر هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا.

ڕوسیا بۆ ماوەی شەش ساڵە پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا و چەند جارێک مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پارێزگاریکردن لە حکومەتی سوریا، هەروەها زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکاشی ڕەت کردەوە سەبارەت بەوەی حکومەتی سوریا ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی کیمیایی.

وتەبێژی کرێملین دیمیتری بیسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هیچ ئاگاداری ئەوە نیم چەکی کیمیایی بەکاربهێنرێت."

وتیشی " بەدڵنیاییەوە هەڕەشەی لەمجۆرە بۆ سەر سەرکردایەتی کۆماری عەرەبی سوریا جێی قبوڵ نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG