Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ڕوسیا و سوریا هەوڵدەدەن شوێنی هێرشە کیمیاییەکە پاک بکەنەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا زانیاری متمانەپێکراوی هەیە لەسەر ئەوەی ڕوسیا و سوریا هەوڵدەدەن شوێنی هێرشە کیمیاییەکە لە سوریا پاک بکەنەوە.

هەروەها وتیشی هەوڵیشدەدەن گەیشتنی پشکنەرەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ‌قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ شوێنی هێرشە کیمیاییەکە دوابخەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی " زانیاری متمانەپێکراومان هەیە ئاماژە بەوە دەدەن بەرپرسانی ڕوسیا لەگەڵ ڕژێمی سوریادا کاردەکەن بۆ ڕێگەگرتن و دواخستنی ئەو پشکنەرانە بۆ دۆما. بەرپرسانی ڕوسیا لەگەڵ ڕژێمی سوریادا کاریان کردووە بۆ پاک کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە چەکی کیمیاییان تێدا بەکارهاتووە و ئەو بەڵگانە دەشێوێنن کە دەیسەلمێنن چەکی کیمیایی بەکارهاتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG