کۆمەڵەی وڵاتانی حەوتی ئابووری سەرکۆنەی هێرشە کیمیاییەکەی سوریایان کرد لە دۆما و پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەکانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا بۆ ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە داهاتوودا.
ڕابەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتی ئابووری وتیان " بەتەواوەتی پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا دەکەین بۆ سنووردارکردنی تواناکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ڕێگەگرتن لەوەی جارێکی دیکە نەهێڵن چەکی کیمیایی بەکاربهێنرێت."
ڕابەرانی حەوت وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەوە دەڵێن " هێشتا پشتیوانی لە گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی دەکەین بۆ ململانێکانی سوریا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز