Accessibility links

ئەمەریکا هەڕەشە لە سوریا دەکات و دەڵێت ئەسەد خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی


کۆشکی سپی بەسار ئەسەدی سەرۆکی سوریای ئاگادارکردەوە کە ئەگەر هاتوو چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت ئەوا ئەسەدیش و سوپاکەشی باجێکی زۆر قورس دەدەن و وتیشی ئەمەریکا ئاماداکاری کردووە لەدژی ئەنجامدانی هێرشی لەو جۆرە

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو ئامادەکارییانەی سوریا دەیکات لە هەمان ئەو ئامادەکارییانە دەچێت کە پێش هێرشە کیمیاییەکەی چواری مانگی چواردا ئەنجامیدابوون کە بووە هۆی کوژرانی دەیان خەڵکی مەدەنی و وای لە سەرۆک ترامپیش کرد بڕیار بدات چەند موشەکێکی جۆری کروز ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا بکات.

شان سپایسەری وتەبێژی کۆشکی سپی وتی " ئەمەریکا ئامادەکاریی کردووە لەدژی هەر هێرشێکی کیمیایی حکومەتەکەی بەشارئەسەد کە دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکانی مەدەنی و مناڵی بێتاوان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG