Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕێڕەوێکی پارێزراو دەکات بۆ نزیکەی 140 هەزار هاوڵاتی گەمارۆدراو لە باشووری سوریا


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران داوای لە هەموو لایەنەکانی سوریا کرد ڕێڕەوێکی پارێزراو دابین بکەن بۆ نزیکەی 140 هەزار هاوڵاتی مەدەنی گەمارۆدراو بەهۆی شەڕی باشووری ڕۆژئاوای سوریاوە، تاوەکو بتوانن یارمەتییەکانیان پێ بگات.

وتیشی ئامادەن پلانەکەیان لەگەڵ ڕوسیا و سوریادا باس بکەن بۆ دامەزراندنی سەنتەرێک بۆ ئەو پەنابەرە سورییانەی کە گەڕاونەتەوە بەڵام جەختی لە پێویستی ئەوە کردەوە کە ئەم گەڕانەوەی هاوڵاتیانە دەبێت پارێزراو و خۆبەخشانە بێت و لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتیدا یەک بگرێتەوە.

وتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاندریە ماهیسیچ وتی لە نیوەی ئەم ساڵدا نزیکەی 13 هەزار پەنابەری سوری لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا و 750 هەزار کەسیش لە ناوخۆی سوریادا بوونەتە پەنابەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG