به شێوه‌یه‌کی جیا، هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر گوندێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له باکووری رۆژئاوای سوریا لانی که‌م حه‌وت که‌سی کوشت، وه‌ک چالاکانی ئوپوزسیۆن گوتیان. له شوێنی تر، تۆپبارانی سه‌رهه‌ڵداوان ژنێکی کوشت و لانی که‌م سێ رۆژنامه‌نووسی بریندار کرد، وه‌ک ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕاپۆرتی کرد.
ئه‌و شه‌ڕه و پێشڕه‌وی له‌شکری تورکیا له ده‌مێکدا دێت که هێرشی حکومه‌تی سوریا به نێو دواین شوێنی به هێزی سه‌رهه‌ڵداوان، له هه‌ریمی ئیدلب و ناوچه‌کانی حه‌له‌ب به‌رده‌وامه. سه‌ربازنی تورکیا له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان جێگیربوون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری به سه‌ر ئاگربه‌ست دا بکه‌ن له ئه‌و کاته‌وه که سه‌ری نه‌گرت.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و سوریا له سه‌رده‌می شه‌ری نێوخۆیی له 2011ه‌وه به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه. سوریا تاوان ده‌خاته سه‌ر تورکیا که به رێگه‌دان به هه‌زاران شه‌ڕه‌وانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی بێن شه‌ڕی له‌شکری سوریا بکه‌ن ئه‌وه ئاسایشی سوریای لاواز کردووه.
هه‌ریمی ئیدلب ئێستا له ژیر ده‌ستی ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده دایه.
ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌ڵێت ژماره‌ی ئوتوموبیل و زرێپۆشه‌کانی تورکیا که پێشڕه‌ویان کردوه ده‌گاته 195.
به پشتیوانی رووسیا، حکومه‌تی سوریا له وه‌تا مانگی 12ی ساڵی 2019ه‌وه هێرشی ده‌ست پێکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌کی و ستراتژیک بگرێته‌وه که له وه‌تا 2012ه‌وه له ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان دایه.
هێرشێکی هه‌وایی یه‌کشه‌مه حه‌وت که‌سی له گوندی سارمین کوشت که له رۆژئاوای سارقب هه‌ڵکه‌وتووه، وه‌ک ڕێکخراوی چاودێری و تۆری هه‌واڵه‌کانی ئیدلب ڕاپۆرتیان کرد.