Accessibility links

بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ڕێکەوتنەکەی ئیدلب هیواکانی ئەسەدی لە ناوبرد


بەرپرسێکی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا وتی ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕوسیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕێنەر لە ئیدلب هیواکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی بەسەر هەموو سوریادا لەناوبرد.

بەرپرسێکی باڵای سوپای سوریای ئازاد مستەفا سیراج لە لێدوانێکیدا وتی " ڕێکەوتنەکەی ئیدلب پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی تێدایە و خەونەکانی ئەسەد بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی بە هەموو سوریادا لەناوبرد."

وتیشی ئەو ڕێکەوتنەی ڕوسیا و تورکیا لە سوچی پێی گەیشتن " ئەمرێکی واقیع دەسەپێنێت ئەوەش ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی جوگرافیایەکی کردووە و چەک دەبێت بەدەستی سوپای سوریای ئازادەوە بمێنێتەوە، ئەوەش دەبێتە خاڵی دەستپێکردن بەرەو گۆڕانێکی سیاسیی کە کۆتایی بە حوکمی ئەسەد دەهێنێت."

وتیشی ئەم ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای ئازاددا دەمێنێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕژێمی سوریا و پشتیوانەکانی ناچار دەکات دەست بکەنەوە بە ئەرکێکی سیاسی جددی کە ببێتە هۆی گۆڕانێکی سیاسیی ڕاستەقینە و کۆتایی هێنان بە حوکمی ئەسەد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG