Accessibility links

وزیری دەرەوەی سوریا: تورکیا دەتوانێت بەرپرسیارێتییەکانی لە ئیدلب جێبەجێ بکات


وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم

وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەلیم وتی تورکیا لە توانایدا هەیە ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ بکات کە لەگەڵ ڕوسیادا واژۆی کردووە سەبارەت بە پارێزگای ئیدلبی سوریا.

تورکیا پشتیوانی لە کۆمەڵێک گروپی چەکداری سوری دەکات کە دژی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەجەنگن، مانگی ڕابردوو بەهۆی ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیاوە هێرشی سەربازیی بەرفراوان نەکرایە سەر پارێزگای ئیدلب کە کۆتا شوێنە بەدەست چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە مابێت.

موعەلیم لە چاوپێکەوتنێکدا وتی " بەپێی زانیارییەکانمان باوەڕمان وایە تورکیا لە توانایدا هەیە ئەو بەرپرسیارێتییانەی لەسەر شانیەتی جێبەجێیان بکات."

بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و تورکیا ناوچەیەک دیاری دەکرێت لەسەر هێڵی نێوان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکومەتی سوریادا و ناکرێت شەڕی تیادا بکرێت کە درێژییەکەی دەگاتە 10 بۆ 15 کیلۆمەتر. هێزەکانی تورکیا و سوریاش چاودێری هێڵەکە دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG