Accessibility links

چەکدارانی داعش هێرشێک دەکەنە سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا


سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ڕایانگەیاند چەکدارانی ڕێکخراوی داعش دوو هێرشی خۆکووژییان کردۆتە سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت نزیک سنوری عێراق کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 12 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی تر

هەروەها وتیشیان هەشت چەکداری داعش و چوار پیاویشیان کوژراون.

سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاند هێرشێکی خۆکوژی لە بنکەیەکی سەربازی نزیک سنوری سوریا-عێراق " تەنەف" ڕوویداوە و ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کردووە بە بنکە سەربازییەکەدا.سەرچاوەکە وتیشی دوو چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

توندڕەوانی داعش هێرشێکی خۆکووژی تریشیان ئەنجامدا دژ بە کاروانێکی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و بووە هۆی کوژرانی دوو کەس لە کاروانەکەدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG