Accessibility links

وتووێژەکانی سەبارەت بە سوریا لە ژنێڤ هەتا ٢٠ ڕۆژی تر دواخران


کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ وتووێژەکانی ئاشتی سوریا پشتڕاستی کرد کە خۆلی دووهەمی وتووێژەکان لە ٢ی ڕەشەمە دا بەڕیوەدەچن.

سیتفان دی مێستۆرا، رۆژی سێ شەمە ١٢ی ڕێبەندان گوتی کە خۆلی نوێی وتووێژەکان کە بڕیار بوو حەوتووی داهاتوو بەڕیوەبچێت، بۆ ٢ی ڕەشەمە, واتا ٢٠ی مانگی ٢ی زاینی دیاری کراوە و لە شاری ژنێڤ بەڕێوەدەچێت.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا گوتی مەبەست لە ئەو وەدواکەوتنە، بە هێزکردنی ئاگربەستی سوریا و پێک هێنانی دەرفەت بۆ گرووپەکانی بەشدار لە وتووێژەکان دایە.

خۆلی دووهەمی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ٦ی ڕێبەندان لە ئاستانە، بە نێوبژی تورکیا، ڕووسیا و ئیران و بە بەشداری نوێنەرانی حکومەت و دژبەرانی حکومەتی سوریا بەڕێوەچوو.

یەکێکە لە بابەتەکانی جیگای ناکۆکی لە وتووێژەکان دا کە پێشتریش سەبارەت بە قەیرانی سوریا باسی لێکرابوو، نەخشی بەشار ئەسەد لە داهاتووی وڵاتی شەڕلێدراودا بوو.

گرووپە سەرهەڵداوەکانی دژ بەری حکومەتی ئەسەد خوازیاری لاچوونی ئەسەد لە سەر دەسەڵاتن، بەڵام پشتیوانانی سوریا، واتا ڕووسیا و ئێران، خوازیاری بەشداری ئەو لە ڕیگا چارەیەک دان.

لە ئەم دواییانە دا ڕاپۆرت بڵاوبوونەتەوە کە دەڵێن ڕووسیا خوازیار سوریا ببێ بە فێدڕاڵی.

XS
SM
MD
LG