Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا تەقینەوەکانی سوریا شەرمەزار دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا هێرشە تیرۆرستییەکانی شەممە و یەکشەممەی ڕابردووی ئعزاز، ئالباب و عەفرینی شەرمەزار کرد کە بوون بەهۆی کوشتنی بەلایەنی کەم 20 کەسی سڤیل لە ناویاندا منداڵیش.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕیوەو داوای زووچاکبوونەوەش بۆ ئەو بریندارەکان خواستووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لەمەڕ فراوانبوونی ئەم جۆرە هێرشانە لەم چەند مانەی دواییدا، لە ناویاندا بەکارهێنانەوەی بەردەوامی بەستنی تەقەمەنی بە ئۆتۆمبێلەوە. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی توندوتیژییەکان پێویستە بخرێنە بەردەم دادگا. کردارەکانیان خەڵکی سوریا دەخەنە مەترسییەوە و هەڕەشەن بۆ زیاتر ناسەقامگیری ناوچەکە."

ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی ئعزازی سوریا بەلایەنی کەم شەش کەس کوژران و 25 کەسیش بریندار بوون. ماوەیەکی کورت پاش ئەوە تەقینەوەیە تەقینەوەیەکی تر لە خاڵێکی پشکنینی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەلباب شەش کەسی تری کوشت و چوار کەسیش بریندار بوون.

ئەم تەقینەوانەش ڕۆژێک پاش ئەوە بوو بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو ڕۆژی شەممە لە شاری عەفرینی باکوری سوریا بەلایەنی کەم 5 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG