گرووپه‌کانی یارمه‌تیده‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێن بنه‌ماڵه له له ده‌رووبه‌ری شاری دمشق هه‌ن که پێویستی زۆریان به خوارده‌مه‌نی هه‌یه.
ڕێکخراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت دۆخ گه‌ویوته پله‌ی قه‌یران چونکه حکومه‌تی سوریا هه‌روا پێشی ئه‌و کامیۆنانه‌ی گرتوه که هه‌ره پێدوایستی خه‌ڵکیان پێیه.
کاربه‌ده‌ستێكی پرۆگرامی جیهانی بۆ خوارده‌مه‌نی گوتی: "خه‌ڵک پاشماوه و پاشه‌رۆ ده‌خۆن".
ڕێکخراوی جیهانی خوارده‌مه‌نی ده‌ڵێت ڕێژه‌ی به‌دخۆراکی بۆ منداڵان له پله‌ی 12 له سه‌د دایه. ئه‌و پله‌یه له مانگی مای دا دوو له سه‌د بوو.
ئه‌و به‌ستانه‌ی خوارده‌مه‌نی که بۆ یارمه‌تی کردن به بنه‌ماڵه‌یه‌ک دیاری کراون و ی‌و ئێن بۆ ناوچه‌که‌ی ناردوون له نێو چوار یان پێنج بنه‌ماڵه‌دا دابه‌ش کراوه.