Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: ئێران هیچ هێزێکی شه‌ڕی له‌ سوریا دا نیه‌.


فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شکری ئێران، محه‌مه‌د باقری له‌ گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د

ئێران به‌رده‌وام گوتوویه‌تی که‌ ته‌نیا ڕاوێژکارانی له‌شکری ئێرانی له‌ سوریادان

وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت راوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لەگەڵ هێزەکانی سوریادا پێکەوە گرێدراون بەڵام تاران هیچ هێزێکی شەڕکەر یان بنکەی سەربازی جێگیری لە وڵاتەکەدا نیه‌.

وەلید موعەلیم شەمە بە پەیامنێرانی راگەیاند کە ئێران بەشێوەیەک رەوایەتی پێدراوە کە بەپێی بانگ هیشتنی فەرمی حکومەت سوریایه‌ له‌ وڵات دا ماونه‌وه‌.

لێدوانه‌کانی وه‌لید موعه‌لیم له‌ میانه‌ی چوونه‌ سه‌ری گرژنی له‌ هه‌ریمه‌که‌دا دێت له‌ کاتێکیش دا که‌ ئیسرائیل چەندین جار هۆشداری داوه‌ کە دژی هەر هەبوونێکی هەمیشەیی لەشکری ئێران لەسوریا دایه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت ئیسرایل ئیدعای به‌ هه‌ڵه‌ ده‌کات.

باڵیۆزی ڕوسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی و ئیسرائیل سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە باشوری ڕۆژئاوای سوریا ڕێککەوتوون.

لە په‌راوێزی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، ڤاسیلی نێبێنزیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ دەربارەی ڕێککەوتنی ڕوسیا و ئیسرائیل بۆ لابردنی هێزەکانی ئێران لە سنوری سوریا و ئیسرائیل ڕایگەیاند، "چەندین هەواڵم لە میدیاکانەوە سەبارەت بە کۆتاییپێهێنان بە دەستوەردانەکان لە باشوری ڕۆژئاوای سوریا بیستووە و بەپێی تێگەیشتنەکانم ڕێککەوتن لەوبارەیەوە ئەنجامدراوە".

به‌ڵام ئه‌ل موعه‌لیم سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌کانی باڵیۆزی روسیا پرسیار له‌ موعه‌لیم کرا که‌ گوتی هیچ ڕێکه‌وتنیک بۆ باشوری سوریا نه‌کراوه‌ و دمشق له‌ ئێستا خه‌ریکی هیچ وتووێژێک سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ نیه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، مۆسکۆ و تێل ئاڤیڤ سەبارەت بە لابردنی هێزەکانی ئێران لە سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەپێی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل ڕازی بووە بەرزاییەکانی جۆلان ڕادەستی دیمەشق بکاتەوە و لەبەرامبەردا ڕوسیا گەرەنتی ئەوەیداوە کە هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵا لەو ناوچەیە بکشێنەوە.

هەروەک چوارشەممەی ڕابردوو ئاڤیگدۆر لیبرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەردانی ڕوسیای کرد و لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی، سێرگی شۆیگۆ و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

XS
SM
MD
LG