Accessibility links

سوریا: ئیسڕایل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دمشق


فڕۆکە خانەی دمشق
فڕۆکە خانەی دمشق

کاربەدەستانی ئەمەریکا و ئیسڕایل گوتوویانە کە ئێران و حیزب ئەڵا دەبێت بە بوونی چەکداری خۆیان لە سوریا دا کۆتایی پێ بێنن.

ئیسڕایل شەمە شەو بە موشەکان هیرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دمشق، وەک میدیای حکومەتی سوریا ڕایگەیاند و دەلێت بەشی بەرگری ئاسمانی هەندێک لە ئەو موشەکانەی ئەنگاوتوون. گرووپێکی چاودێری شەڕ گوتی هێرشەکە بۆ سەر جەبەخانەیەکی چەکی هێزەکانی ئێران یان گرووپی حیزبەئەڵای لوبنان بووە.

لە ماوەی هێرشەکەدا تەقینەوە لە سەرانسەری پێتەخت دەبیسترا. ئاژانسی پەیامنێری حکومەت چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە نیشان دەدات بەشی بەرگری ئاسمانی تەقەی هەوایی دەکات.

میدیای حکومەت گوتەی کاربەدەستێکی نەناسراوی لەشکری دێنێتەوە کە ئاماژەی بە هێرشەکە کرد بێ ئەوەی زانیاری زیاتر دابین بکات.

ڕامی عەبدولڕەحمان، کە بەرپرسی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایە، گوتی هێرشەکە بۆ سەر جەبەخانەی چەکان لە نزیک فڕۆکەخانە بوو شوێنێک لە ئەم دواییانە دا چەک بۆ ئیرانییەکان یان بۆ گرووپی حیزب ئەڵای لوبنان بۆ ئەو شوێنە گوێزراونەوە. ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بە کوژرا و برینداران نەکرد، دەڵێت هێرشەکە هەڵبەت زیانی دارایی گەیاندووە.

ئیسڕایل بە دەگمەن زانیاری سەبارەت بە هێرشەکانی لە نێو سوریادا دابین دەکات بەڵام گوتویەتی کرداری لەشکری ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی پێشی گوازتنەوەی چەکان بۆ دوژمنەکانی بگرێت.

زووتری ئەم مانگە، کاربەدەستێکی لەشکری ئیسرایل گوتی ئەو وڵاتە لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی ئێرانێکانی لە سوریا دا داوەتە بەر هێرش.

باوەردەکرێت ئیسرایل لە پشتی چەندین هێرشی ئاسمانی بە تایبەتی بۆ سەر ئێرانێکان و هێزەکانی حیزب ئەڵا لە سوریادا بێت کە تێکەڵ بە شەڕی وڵات بوونە، و شان بە شانی حکومەتی سوریا شەڕ دەکەن. ئیسڕایل بە دەگمەن پشتڕاستی هێرشەکان دەکات.

کاربەدەستێکی ئێسڕایل زوویەکی ئەم مانگە گوتی کە ئامانجەکان پەیوەندیان بە هێزی سوپای قودستی ئێران هەبوو و دامەزراوەکانی لەشکری، ئەنباری چەکان و کارگاکانی بەرهەم هێنانی گرتەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا و ئیسڕایل گوتوویانە کە ئێران و حیزب ئەڵا دەبێت بە بوونی چەکداری خۆیان لە سوریا دا کۆتایی پێ بێنن. ئیسڕایل دەلێت بەرفرەوان بوونی کردارەکانی ئێران و حیزب ئەلا لە سوریا بۆی بۆتە جێگای نیگەرانی.

ا

XS
SM
MD
LG