Accessibility links

هێرشی تۆپخانه‌ زیان به‌ باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت


ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن به‌ هۆی هێرشی تۆپخانه‌ بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌ دمشق زیان به‌ بیناکه‌ گه‌یشتووه‌.

ئاژانسی په‌یامنێری سه‌نعا گوتی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا یه‌کشه‌مه‌ که‌وته‌ به‌ر ئامانجی دوو تۆپ، یه‌کیان خانووبه‌ره‌ی باڵیۆزخانه‌ و ئه‌وی تریان شوێنی تری پێکا.

سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له‌ ده‌رووبه‌ری پێته‌خت باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیایان وه‌به‌ر هێرش داوه‌.

موسکو پشتیوانێکی به‌ هێزی سه‌رۆکی سوریایه‌ و له‌ وه‌تا سێپتامبری 2015 ه‌وه‌ تێکه‌ڵاوی شه‌ش ساڵ شه‌ڕ له‌ سوریای کردووه‌.

ئه‌و هێرشه‌ بۆ نێو دمشق چه‌ند کاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی شاری ئه‌دلیب دێت که‌ پێنج که‌س بریندار بوون.

گرووپی به‌رگری مه‌ده‌نی سوریا گوتی دوو له‌ برینداره‌کان منداڵن.

ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن گوتی پێنچ منداڵیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG