Accessibility links

دوو ئەندامی شاندی پەرلەمانی ڕوسی دوای سەردانەکەیان بۆ دیمەشق وتیان ئەو قسەو قسەڵۆکانەی کراون دەربارەی ئەوەی بەشار ئەسەد باری تەندروستی باش نیە ڕاست نین.

دەزگای هەواڵی فەڕمی ڕوسیا تاس بڵاوی کردەوە کە پەرلەمانتار ئەلیکساندەر یوشینکۆ دوای چاوپێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەسەددا وتویەتی " ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە"

هەروەها سێرگی گافریلۆفیش لەسەر هەواڵەکە وتویەتی کە ئەسەدی ٥١ ساڵ لە بارێکی تەندروستی زۆر باشدایە.

شایەنی باسە شاندی ڕوسی لە ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتە دیمەشق بۆ ئەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕوسیا و سوریا زیاتر بکەن.

XS
SM
MD
LG