Accessibility links

ئۆپۆزسیۆن فشاری ڕوسی دەیەوێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سوریادا


سەرۆکی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناسر حەریری وتی ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت ڕوسیا و وڵاتانی دیکە فشاری ڕاستەقینە بخەنە سەر سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی جنێڤ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی ماوەی شەش مانگدا.

حەریری وتی " فشاری زیاترمان دەوێت بۆ سەر ڕژێمەکە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە دانوستانەکاندا و بەردەوام بن لەسەری بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لە ماوەی شەش مانگدا هەروەکوو چۆن لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 2254 دا هاتووە."

حەریری وتیشی " تەنها قسەکردن سەبارەت بە گۆڕانکاری سیاسی بەبێ هیچ پێشڕەوییەک متمانەی ئێمە بە پڕۆسەکە ناهێڵیت و گەلەکەشمان متمانەی بە ئێمە و پڕۆسەکەش نامێنێت."

حەریری وتی سوریا و ئێرانی هاوپەیمانی دەیانەوێت شەڕ لە سوریادا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی بتوانن سەرکەوتنی سەربازیی ڕابگەیەنن و هیچ کامیان پابەند نین بە ڕێکەوتنە ئاگربەستەکانەوە لە هەندێک ناوچەی وەکوو غەوتەی ڕۆژهەڵات کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆسیۆندایە و هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆیان داوە.

وتیشی ڕوسیا ئەو ئاگربەستەی غەوتەی ڕێکخستووە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ و ئەوەش دەریدەخات کە ڕوسیا هێزی ئەوەی هەیە گرەنتی بدات لەسەر ڕێزگرتن لەو ئاگربەستانە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە وتی سەرەڕای ڕێکەوتنەکان کە ڕوسیا پشتگیری لێکردوون غەوتەی ڕۆژهەڵات ڕووبەڕووی بۆمبارانکردنێکی چڕ بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG