Accessibility links

پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتن لە ئیدلبی سوریا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پشت ڕاستدەکەنەوە


پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتن وتیان ئەو ماددە کیماییانەی لە ئاسمانەوە هەڵدراونەتە خوارەوە لە هێرشەکەی باکووری ڕۆژئاوای سوریادا بوونەتە هۆی دروستکردنی کێشەی هەناسەدان بۆ نۆ کەس.

محەمەد قوتبی بەرپرسی کۆمەڵەی تەندروستی سوری ئەمەریکی کە ڕێکخراوێکی خێرییە و پشتیوانی لە نەخۆشخانەکانی سوریا دەکات لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی پزیشکانی کۆمەڵەی تەندروستی لە ئیدلب هەواڵی برینداربوونی 11 کەسیان داوە کە ئاماژە بە نیشانەی بەکارهێنانی کلۆر دەکەن.

ڕازی سەعدی کارمەند لە تیمی چەکی کیمیای لە کۆمەڵەی بەرگری مەدەنی بە ڕۆیتەرزی وت " سێ کارمەندی فریاکەوتن لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیانداتووشی خنکان بوون."

ئاماژەشی بەوەدا کە فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەری ڕوسی ئێوارەی یەکشەممە دوو بەرمیلی هەڵداوەتە خوارەوە کە غازیی کیمیاییان تێدابووە.

حکومەتی سوریاش چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە لە جەنگی ناوخۆی سوریادا غازی کلۆر یاخوود چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە پارێزگای ئیدلب زیادی کردووە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی خرایە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG