ده‌زگاکانی راگه‌یه‌ندنی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا و چالاکانی ئوپوزسیۆن ده‌ڵێن سه‌ربازانی حکومه‌ت به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی گرووپه‌کانی ئوپۆزسیۆن له باشووری ڕۆژئاوای وڵات پێشڕه‌وی ده‌که‌ن و شه‌ڕی قورس له ئارادایه به چه‌شنێک ئاگربه‌ستی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا تێکده‌چێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانا ڕاپۆرتی کرد شه‌مه شه‌ری قورس له ناوچه‌ی ئه‌ل-لوجه له نزیک هه‌ریمی سویدا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌رعا ڕوویداوه. ئه‌و ئاژانسه ڕاپۆرتی کرد که سه‌ربازانی حکومه‌ت له نزیک هه‌ریمی سویدا دوو گوندیان گرتوون.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ڕاپۆرتی ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی کرد و ده‌ڵێت هێرشه‌کانی توندی ئاسمانیش به‌رده‌وامن.
چالاکێکی خۆجێێ میدیا به ناسناوی ئه‌بو موحه‌مه‌د ئه‌ل حورانی گوتی شه‌ر هه‌روا به‌رفره‌وان تر ده‌بێت، به‌ڵام نه‌یگوت که‌سه‌رهه‌ڵداوان ناوچه‌یه‌یان له ده‌ست داوه یان نا.
ئه‌مه‌ریکا هوشداری دا که هێرش له هه‌ریمی سنووری ئوردون و به‌رزاییه‌کانی گۆلان ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه که شه‌ڕه‌که به‌رفره‌وان بکات.