Accessibility links

له‌ هێرشه‌کانی دوایی بۆ سه‌ر ڕه‌قه‌ خه‌ڵک ئه‌و شاره‌ چۆل ده‌که‌ن


هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ڕه‌قه‌، پێنج شه‌مه‌ 12ی ئوکتوبری 2017ی زاینی.

خه‌ڵکی ئاسایی له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هێرشی کۆتایی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌ چنگ داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له‌ شار ده‌چنه‌ ده‌ر.

سه‌دان مه‌ده‌نی له‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شاره‌ که‌ له‌ ژێر ده‌ستی داعش دایه به‌ جێی دێڵن‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ له‌ دۆخه‌ی له‌ ئاکامی که‌م بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان پێک هاتوه‌.

دانیشتوانی ڕه‌قه‌ ده‌ڵێن داعشی یه‌کان له‌ حه‌وتووه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ ده‌وریان گیراوه‌ به‌ڵام هێشتا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاره‌که‌ له‌ نێویان دا ستادیۆم و نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی شار له‌ ژێر ده‌ستیان دایه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا نزیکه‌ی 1000 که‌س له‌ هێزه‌کانی داعش خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی ئوپوزسیۆن کردوه‌. به‌ گوته‌ی گوته‌بێژی هێزه‌کانی ئوپوزسیۆن چه‌کداره‌ ته‌سلیم بووه‌کانی داعش له‌ شار وه‌ده‌رکه‌وتوون.

گه‌لێک له‌ ئه‌و که‌سانی شاره‌که‌یان چۆل کردوه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له‌ نێو شه‌ڕدا گیریان کرد بوو و له‌ به‌ر که‌می خوارده‌مه‌نی ئازاریان ده‌چێشت.

هێزه‌کانی سوریای ئازاد که‌ ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیان لێده‌کات له‌ سه‌ره‌تای مانگی جوونی پاره‌که‌ له‌ پله‌یه‌کی هێرشبه‌رانه‌ دان و تا ئێستا زیاتر له‌ 80 له‌ سه‌دی شاری ڕه‌قه‌یان ئازاد کردووه‌.

ڕه‌قه‌ که‌ له‌ که‌ناری ڕووباری فورات هه‌ڵکه‌وتووه‌ وه‌ک پێته‌ختی داعش بوو.

XS
SM
MD
LG