هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیانه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه هه‌روا له پێشڕه‌وی دان. ئه‌و هێزانه ڕۆژی سێشه‌مه ده‌ستیان بۆ پێشڕه‌وی کرد که ساڵی 2014 که‌وته دستی داعش و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 3،000 بۆ 4،000 جیهادی به‌رگری له ئه‌و شاره بکه‌ن.
ئه‌و هێزانه گوتیان گه‌ڕه‌کی ئه‌ل-میشله‌عب له لای خۆرهه‌ڵاتی ره‌قه و ئه‌ل- سه‌باحیه له به‌شی رۆژئاوایان گرت. ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا گوتی هێزه‌کانی دیمۆکراتی سوریا گه‌ڕه‌کی میشله‌حب له گه‌ڵ زیاتر له نیوه‌ی سه‌باحیه‌یان گرتوون و ئێستا بۆ گه‌ڕه‌کی ئه‌ل ڕۆمانیه له لای باکووری ڕۆژئاوای ڕه‌قه پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکانی سوریا ده‌ڵێن هێرشێکی هه‌وایی بۆ سه‌ر داعش لانی که‌م حه‌وت مه‌ده‌نی کوشت.
ئه‌و چالاکانه ده‌ڵێت شه‌مه لانی که‌م حه‌وت مه‌ده‌نی کاتێک کوژران که فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمان شه‌قامی ئه‌ل نوور له ڕه‌قه‌ی بۆمباران کرد. ئه‌و ڕیکخراوه‌یه له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو 13 مه‌دنی کوژراون.
هیچ لێدوانێک له لایه‌ن هاوبه‌ندی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له دژی گرووپی داعش نه‌دراوه.