Accessibility links

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆمبارانی داعش دەکەن لە نزیک بەنداوی فورات لە سوریا


چالاکوانان و داعش جەختیان لەو هەواڵانە کردەوە کە دەڵێن لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هێرشی ئاسمانی کراوەتەوە سەر شاری تەبەقە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری ڕەققەوە، نزیک لە گەورەترین بەنداوی سوریاوە.

لە گرتەی ڤیدیۆیی کە لە لایەن دەزگای هەواڵی "ئەعماق" ی داعش پیشان دەدرێت کە زیانێکی زۆر بە سەنتەرێکی بازرگانی گەیشتووە بەڵام باس لەوە ناکات کە چەند کەس بوونەتە قوربانی.

بەنداوی فوڕات یەکێکە لە سەرەکیترین سەرچاوەی کارەبا لە وڵاتەکەدا و زۆر گرنگە بۆ ناوچە کشتووکاڵییەکانی دەوروبەری شاری ڕەققە.

چەکدارانی داعش زۆر هەوڵ دەدەن پارێزگاری لەو ناوچانە بکەن کە لە ژێردەسەڵاتی خۆیاندایە لە سوریا بە تایبەتی ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات لە کاتێکدا کە لە خاکی عێڕاقدا لە شکستدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG