Accessibility links

له‌شکری سوریا و ملیتانی هاوپه‌یمانی گوشار بۆ سه‌ر داعش دێنن


هه‌ریمی حومس، سوریا

حکومه‌ت کونتڕۆڵی خۆی له‌ هه‌ریمی حومس هه‌تا باشوری شاری پالمیرا به‌رفره‌وانتر کردووه‌،

میدیای حکومه‌تی سوریا که‌ چاودێری شه‌ر ده‌کات ده‌ڵێت له‌شکری سوریا له‌ گه‌ڵ ملیتانی هاوپه‌یمان له‌ هێرشێک له‌ بیابانی باشووری وڵات توانیویانه‌ پاشه‌کشه‌ به‌ چه‌کدارانی داعش و سه‌رهه‌ڵداوان بکه‌ن.

ئه‌و پێشڕه‌ویه‌ی حکومه‌ت که‌ شه‌مه‌ ڕاپۆرت کراوه‌ کونتڕۆڵی خۆی له‌ هه‌ریمی حومس هه‌تا باشوری شاری پالمیرا به‌رفره‌وانتر کردووه‌، شوێنێک چه‌کدارانی داعشی لێبوون، و ئه‌و جاده‌ سه‌ره‌کییان کۆنتڕۆڵ ده‌کرد که‌ شاری پالمێرا و دمشق پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ند ده‌دات.

میدیای ناوه‌ندی له‌شکری سوریا ده‌لێت ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ شه‌رکه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوی له‌ بیابان ته‌ریک هیشتۆته‌وه‌ که‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی دمشق هه‌ڵکه‌وتووه‌، و ناهێڵێت ئه‌وان به‌ره‌و ناوچه‌ی ستراتژیکی حومس پێشڕه‌وی بکه‌ن.

ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی سوریا له‌ به‌ریتانیا ده‌لێت حکومه‌ت و ملیتانه‌کانی هاوپه‌یمانی له‌ ئه‌و ناوچانه‌ پێشڕه‌ویان کردوه‌ که‌ له‌ بیابانی نزیک سنووری ئوردۆن هه‌ڵکه‌وتووه‌ و له‌ لایه‌ن شه‌ره‌وانانی ئوپوزسیۆنی سوریا کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.

XS
SM
MD
LG