Accessibility links

شاندی حکومەتی سوریا گەشتەکەی بۆ دانوستانەکانی جنێڤ دوادەخات


ڕۆژنامەی وەتەنی سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویردەوە شاندی حکومەت گەشتەکەی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لە جنێڤ دواخستووە کە بە سەرپەرشتیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ساز دەدرێت و وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەست پێبکاتەوە.

ئۆفیسی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی مستۆرا وتی هیچ لێدوانێک نادات لەسەر پلانی گەشتەکەی شاندی حکومەتی سوریا.

سەرچاوە سیاسییەکان وتیان دیمەشق دڵخۆش نیە بەو بەیاننامەیەی کە هەفتەی پێشوو لە کۆبوونەوەکەی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا لە ڕیاز ڕاگەیەنرا.

سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە وتیان دیمەشق لە بەیاننامەیەکەی ڕیازدا گەڕانەوە بۆ چارەکی یەکەمی دانوستانەکان دەبینن و کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوورن لەسەر داواکەیان سەبارەت بە نەمانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا پێش قۆناغەکانی گۆڕانکاری سیاسی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG