گوتەبێژی گرووپی ئوپۆزسیۆنی ئەسەد کە لە کۆبوونەوەی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە شاری ئاستانە، پێتەختی قەزاقستان، بەشداریان کردبوو سەبارەت بۆ کۆتایی رۆژی یەکەمی ئەو وتووێژانە هەوالیان دا. دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێن ئەو کۆبوونەوەیە بە بێ ئاکامی دیاریکراو بە کۆتایی هات.
ئەو کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە، دووشەمە بە نێوبژی ڕووسیا، ئێران، تورکیا، و بە بەشداری نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەستی پێکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، یەحیا عوریدی، گوتەبێژی ئوپۆزسیۆنی سوریا گوتی ئەو گرووپە ڕۆژی دووشەمە بە بەشداری نێردراوی یو ئێن بۆ سوریا، لە گەڵ شاندایەک لە کاربەدەستانی ڕووسیا و تورکیا چاوپێکەوتنی هەبوو تا دەربارەی دامەزراندنی ئاگربەستی سەرانسەری وتووێژ بکەن.
ئاژانسی پەیامنێری فەرمی ڕووسیا ناسراو بە "تاس" ڕاپۆرتی داوە کە پەیامی کۆتایی ئەو وتووێژانەی لە ئاستانە دا بەڕیوەچوونە، ئەوەیە کە دژبەرانی ئەسەد لە گرووپەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا دا دووربکەونەوە.
محەمەد علوش، بەرپرسی شاندای دژبەرانی سوریا کە لە وتووێژەکانی ئاشتی ئاستانەدا بەشدار بوو خوازیاری ئەوە بوو کە گرووپی خەباتکارانی بیانی کە شان بە شانی لەشکری سوریا شەڕ دەکەن وەک گرووپەکانی تێڕۆرستی بناسرێن. لە نێو ئەو گرووپانەدا، ئەو ئاماژەی بە حیزب ئەلای لوبنان کرد.
بەڕێزعلوش هەروەها گوتی، خەڵکی سوریا لە ژیر هێرشەکانی دوو جۆرە تێرۆریسمدا بوونە، "تێرۆریسمی داعش و تێرۆریسمی بەشار ئەسەد."
نێردراوی حکومەتی سورەیا لە وتووێژەکانی ئاشتی ئاستانە ئەو گوتانەی بەڕێز علوشی "بە هاندەرانە و نەزانانە"ی ناوزەد کرد.