دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک موشەک ژمارەیەک شوێنی شاری لازقییەیان کردۆتە ئامانج بەڵام بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی داونەتەوە و خستوونیەتە خوارەوە.
دەزگای هەواڵی عەرەبییەی سوری وتی موشەکەکان دامەزراوەی پیشەسازی تەکنیکی شارەکەیان کردۆتە ئامانج.
وتیشی سەرچاوەی هێرشەکە هێشتا دیار نیە.
دەزگاکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە " بەرگری ئاسمانیمان بەرپەرچی ژمارەیەک موشەکیان داوەتەوە کە لە دەریاوە هاویژراون بە ئاڕاستەی شاری لازقییە و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان تێک شکێراون."
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە لە شارەکە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدایە.
ڕوانگە ئاماژەشی بەوەدا موشەکەکان کۆگاکانی تەقەمەنی سەر بە دامەزراوەی پیشەسازی تەکنیکی کردۆتە ئامانج لە ڕۆژهەڵاتی لازقییە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز