Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سوریا ئاگاهی بە کوردانی وڵاتەکەی دەدات


وەزیری دەرەوەی سوریا ئاگاهی بە کوردانی وڵاتەکەی دا و دەڵێت هەتا سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوکاری و پشـتیوانیتان ناکات.

وەلید موعەلێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیەکەی لە شاری سوچی ڕووسیا گوتی " کوردەکان لە پـێناو کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتیـیەکان کەتوونەتە پـێشبڕکێ لە بەرامبەر لەشکری سوریا، بەڵام دەبێت باش بزانن سوریا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات سەروەری وڵاتەکەی پـێشێلبکرێت."

پاشان گوتی" کوردەکان مەست بوون بە یارمەتی و پاڵپشتی ئەمەریکا بۆیان، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن ئەو یارمەتیـیانە هەتا سەر بەردەوام نابن."

هەروەها گوتی کوردەکان بە درێژایی مێژوویان سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی وڵاتێکی هاوپەیمانی بڕواپـێکراو بۆیان.

جێی ئاماژەیە لە پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ساڵی 2014 داعش گەمارۆی شاری کۆبانی دا، لەشکری ئەمەریکا هاوکاری و پشتیوانیـیەکی گەورەی لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا، سەرئەنجام ناوچەیەکی فراوانی سوریا لە داعش ڕزگارکران، وە هەروەها چەند جارێکیش هێزەکانی ئەمەریکا ڕێگربوون لەوەی ئەو هێزە کوردیانە بکەونە بەر هێرشی هەریەک لە لەشکری سوریا و تورکیای دراوسێ.

XS
SM
MD
LG